AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٨ ١٢:٢٢

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئەورووپا:

هیچکەس بە قەد سەردار سولەیمانی بۆ شکستی داعش هەوڵی نەدا

هیچکەس بە قەد سەردار سولەیمانی بۆ شکستی داعش هەوڵی نەدا

نوێنەری ئیرلەندی پەرلەمانی ئەورووپا بە ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر جەنایەتی ئەمریکا، لە سەردار سولەیمانی وەکوو کەسێک یادی کرد کە لە عێراق لە ڕیزی پێشەوەی شەڕی داعش بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک والاس، نوێنەری ئیرلەندی پەرلەمانی ئەورووپا لە پەیامێکی تویتەری لە سەردار سولەیمانی وەکوو کەسێک یادی کرد کە زیاترین هەوڵی بۆ شکستی داعش لە عێراق داوە.

قسەکانی ناوبراو کاردانەوەیەکە بە تویتی باڵوێزخانەی ئێران لە بەلژیکا کە کلیپێکی بە بۆنەی دووهەم ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار سولەیمانی بڵاو کردەوە و خەڵکی بۆ تماشا کردنی بانگهێشت کرد.

ئەو ڤیدیۆ کورتە وێرای ئاماژە بە هەندێک بابەت لە وەسیەتنامەی ئەو شەهیدە، شرۆڤەیەک لە بارەی گیانفیداییەکانی ئەوەوە دەداتە بەردەنگەکە.

والاس لە کاردانەوە بە تویتی باڵوێزخانەی ئێران دەنووسێت: لە حاڵێکدا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرپرسی سەرهەڵدانی داعش و گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکانن؛ هیچکەس بە قەد سەردار سولەیمانی بۆ شكستی داعش لە عێارق هەوڵی نەدا بەڵام یئدانە کردنی تیرۆری ناوبراو لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە، کەلێنی ئەو ڕووداوە بوو.

News ID 40525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha