دانپێدانانی تێلاڤیڤ بە تێوەگلان لە تیرۆری سەردار سولەیمانی چ پاشهاتێکی هەیە

مێدیایەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئیسرائیل بە دەستێوەردان لە تیرۆری سەردار سولەیمانی، لێکەوتەکانی ئەو کارەی زۆر مەترسیدار وەسف کرد و ئەوەی کە دەرکەکانی جەحەندەم بە سەر ئیسرائیل دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تامیز هایمان، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل ناسراو بە ئامان، چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە لە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە ڕۆڵی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی کەناڵی کان، هایمان لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤارێکی ئەو ڕژێمە لە ئەو بارەوە دانی پێدا نا کە تێلالڤ لە ڕێگای ڕێکخراوی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنیی خۆی واتا مووساد، لە ڕووداوی تیرۆری سەردار شەهید سولەیمانی بەشداری هەبووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە لە ماوەی کار کردنی خۆیدا لە تیرۆری شەهید سولەیمانی و بەهاء ئەبوو ئەلعەتا لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی دەستی هەبووە.

ڕای ئەلیەوم لە وتارێکدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی تایمر هایمان هێناویە: هۆکاری ئەوەی کە ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی و ڕاشکاوانە پرسی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە ئەم کاتەدا هێناوەتە بەر باس و دانی پێدا ناوە، چییە؟ هۆکاری ئەوە نازانم بەڵام ئەو دانپێدانانە بە ئەو ئاستە لە ڕشکاوییە، لێکەوتە مەترسیداری بەدواوە دەبێت و ئەوەش هەوڵ بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل لە دەرەوەی فەلەستینە داگیرکراو لە داهاتووە.

ئەو مێدیا نووسی: هایمان سەبارەت بە ڕۆڵی مووساد لە بەڕێوەچوونی ئەو جەنایەتە و ئەوەی کە ئایا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل ئەو تیرۆرەیان ئەنجام داوە یان ڕۆڵی مووساد هەواڵگری بووە، ئاماژەی نەکردووە، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەوە لە درێژەی شەڕی دەروونی ئیسرائیل بۆ دڵنیا کردنەوەی ئەو ئیسرائیلیانە بووە کە ترس و نیگەرانیان هەیە لە شەڕ.

ڕای ئەلیەوم دەنووسێت: ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری سەردار سولەیمانی، بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ڕۆژاوای عێراقی کردە ئامانج کە زیاتر لە سەد برینداری لێکەوتەوە و جەهادی ئیسلامیش لە کاردانەوە بە تیرۆری ئەبوو عەتا 400 مووشەکی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە باکووری غەزە هاویشت و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئیسرایلی ناچار کرد وەکوو مشک خۆی بخاتە نێو پەناگەوە.

ئەو مێدیا لە کۆتاییدا هێناویە: سیستەمی سیخوڕی ئیسرائیل بە دەستێوەردان لە ئۆپراسیۆنی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە ئاگر یاری دەکات و دەرکەکانی جەحەندەم بە سەر ئیسرائیل دەکاتەوە. ئەو ڕژێمە هەر ئەو جۆرە کە لە شەڕی تیرۆرەکان لە دژی گرووپە بەرخۆدانەکانی فەلەستین حەفتا و هەشتاکان بەزی بوون بە گەش کردنەوەی شەڕی تیرۆرەکان دژی بەرەی بەرخۆدان و باڵەکانی لە لوبنان، یەمەن، عێراق و غەززە، بەزیوی گەورەتر دەبێت.

News Code 40443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha