AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٩ ١٥:٢٧

وەزیری پێشوو لە حکومەتی هەرێم:

گەندەڵی حکومەتی مەسروور بارزانی هۆکاری کۆچی کوردان بۆ ئەورووپایە

گەندەڵی حکومەتی مەسروور بارزانی هۆکاری کۆچی کوردان بۆ ئەورووپایە

وەزیری پێشووی حکومەتی هەرێم هۆکاری بەرزبوونەوەی کۆچی کوردان بۆ ئەورووپای گەندەڵی لە حکومەتی مەسروور بارزانی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد بازیانی لە ئەو بارەوە وتی: کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان، دیاردەیەکی نوێ نییە و پرسی ئابووری و سیاسی هۆکاری دروست بوونی ئەو دیاردەیەیە.

بازیانی زیادی کرد: کۆچ لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی دەوڵەتی مەسروور بارزانی دەستی پێکرد و گەندەڵی ڕیشە داکوتاو لە هەرێم، یەکێک لە هۆکارەکانی کۆچی گەنجانە.

ئەو کەسایەتییە سیاسیە کوردە وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بێدەنگی سەبارەت بە مانەوەی گەندەڵکاران لە حکومەت و لێپرسینەوە نەکردنیان، بووەتە هۆی تووڕەیی خەڵک، بە شێوەیەک کە خەڵک بۆ گەییشتن بە ژیانێکی شەرافەتمەند هەوڵی کۆچ لە هەرێم دەدەن.

News ID 40401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha