حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی دەستی پێکرد

حەڤدەهەیمن کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوە یئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیسلام ئاباد بە بەشداری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەسەر بابەتی ئەفغانستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەرلەمانی نەتەوەیی پاکستان لە ئیسلام ئاباد بە بەشداری عمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان و هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەستی پێکرد.

شا مەحموود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستانیش لە میوانەکانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوە، پێشوازی کرد.

شیاوی باسە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش شەوی ڕابردوو بە مەبەستی بەشداری لە ئەو کۆبوونەوە گەییشتە ئیسلام ئاباد.

News Code 40389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha