هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان بەجێناهێڵن

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌مێننه‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سە‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نبیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌مێننه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌ركه‌كانیان ده‌گۆڕدرێت و مه‌شق و ڕاهێنان به‌ سوپاى عێراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزى ئاسمانى عێراق ده‌كه‌ن.

سه‌عدى پیره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ڕێكکه‌وتنێكى 36 خاڵى له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان واژۆكراوه‌ و ئامانج له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌مانى هێزى حزبه‌كانه‌ له‌هه‌رێم و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه‌و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و كاره‌یان و هاوكاریكردنى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ پێكهێنانى دوو لیواى پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ى سوپاى عێراق بۆ پاراستنى ناوچه‌كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.

وته‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

News Code 40328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha