AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢١ ١٣:٥٥

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند؛

کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەگەڵ موقتەدا سەدر

کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەگەڵ موقتەدا سەدر

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ساندی هاوئاهەنگی شیعەکان لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دیاری کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دیاری کراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانو موقتەدا سەدر کە پێشتر بڕیار بوو لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە بچێت و دوا خرا، دوای دەرکرانی بڕیاری دادگای فیدراڵ سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.

پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شیعی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەسەر کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ڕێبەرانی پارت و لایەنە شیعەکان لە ڕەوتی کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ موقتەدا سەدر پرسی گرینگیان تاوتوێ کردووە. لە ئەو کۆبوونەوە ڕێککەوتن کرا کە هەنگاوی کردەیی پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی هەڵگیراوە.

News ID 40301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha