ئایەتوڵڵا سیستانی داخوازی دیداری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕەت کردەوە

هەندێک سەرچاوەی عێراقی هەواڵیان دا کە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ نەجەف داوای دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کردبوو بەڵام مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق قبووڵی نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان دا کە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ نەجەف داوای دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کردبوو بەڵام مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق قبووڵی نەکردووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو سەرچاوەگەلە هەواڵیان دا کە نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستەمی ڕایگەیاندووە کە داخوازیی ڕۆژی ڕابردووی جنین پلاسخات بۆ دیدار لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق ڕەت کراوەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییەدا پلاسخات لە ئامادە بوون لە نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد. هەڵوێستی دەستێوەردانانەی پلاسخار سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی چەند هەفتە پێش ناڕەزایەتیی زۆربەی گرووپە عێراقییەکانی بەدواوە بوو.

News Code 40259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha