سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ مووشەکباران کرا

ئەمشەو شەش موشەک ئاڕاستەی سەنگەرەکانى فەوجی دووی لیوای 10ی پیادەی پێشمەرگە لە سنوری پردێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کە لەزاری سەرچاوەیەک لە میحوەری پردێ دەستیکەوتووە، کەمێک پێش ئێستا شەش موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی فەوجی دووی لیوای 10ی پیادەی پێشمەرگە لە سنوری پردێ کراوە.

سەرچاوەکەی شارپرێس ئاشکرایکرد، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشەوە نەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو هێرشە دەستیپێکردووە.

تا ئێستا ئەو لایەنە دەستنیشان نەکراوە کە کاتیۆشاکانی ئاڕاستەی هێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام لە باکووری کەرکووکەوە کاتیۆشاکان ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چەمەزەردەڵە لە نزیک پردێ کراون.

News Code 40251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =