بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هائارێتس، یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای بەریتانیایی خۆیدا وتی: ئێران تەنیا بە هۆی پێویستیی ماڵی لە کورسی دانوستاندا ئامادە بووە و گەر ڕێککەوتنیش بکرێت ئەو درێژە بە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی دودات.
ئەو وتیشی: ئێرانییەکان تەنیا بە یەک بۆنەوە دێنە سەر کورسی دانوستان و ئەوەش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە. ئەوان پێویستییان بە پارەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئێرانێکی ناڤۆکی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەخاتە نێو پێشبڕکێیەکی ناڤۆکییەوە بۆیە جیهان دەبێ ڕێگری لە ڕوودانی ئەم ڕووداوە بکات.
شیاوی ئاماژەی حەوتەمین خولی دانوستانەکانی ڤیەنا ئێوارەی ئەمڕۆ دەستی پێ کرد.
Your Comment