بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وڵاتی بیلاروسیا بە زۆرەملێ و ناچاری بەشێکی زۆری کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەو، کە لە نێو شارەکان ماونەتەوەو لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە سێ فرۆکەی تایبەت زیاتر لە 700 کۆچبەر رەوانەی عێراق و ھەرێم دەکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە شارپرێسی راگەیاند، بەشێکی زۆر لە کۆچبەران لە ھۆتێل و شوقەی مانەوەیان دەستگیرکراون، راستەوخۆ گەیەندراونەتە فرۆکەخانەو رەوانەی عێراق دەکرێنەوەو کە لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە دەگەرێنەوە.
فرۆکەی یەکەم شەوی پێنج شەممە بەرێکەوتوەو فرۆکەی دووەم کەمێکی تر بە رێ دەکەوێت و سبەی بەرەبەیانیش فرۆکەی سێیەم بەرێ دەکەوێت و لە ئێستادا لە فرۆکەخانەی مینسک قەرەباڵخیەکی زۆری کۆچبەران دروست بوە، بەشێکی زۆری کۆچبەران بە نیگەرانی و دڵشکانەوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوەیان چونکە بە زۆرەملێ دیپۆرت دەکرێنەوە.
لە سنووری بێلاڕووس بە فڕۆکە دەهێنرێنەوە عێراق؛
ناردنەوەی زۆرەملێ کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
بیلاروسیا هەڵمەتی "بە زۆر" ناردنەوەی کۆچبەرە کوردەکانی دەستپێکرد و ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی کۆچبەران دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
News ID 40105
Your Comment