بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای کتێبی سلێمانی دەرفەتێکی باشە بۆ بڵاوەکانی ئێرانی کە بتوانن بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.
لە ئەو پێشانگا 12 بڵاوگە لە ئێرانەوە و زیاتر لە پارێزگای کوردستان بەشدارن کە زیاترین بەرهەمی پێشکەش کراو لە ئەو پێشانگا بریتیە لە کتێبی ئەدەبی،لەوانە بڵاوگە مانگ کە بەرهەمگەلێک لە وێژەی منداڵان و کتێبی فێرکاری و شێعر و چیرۆکی کوردی خستووەتە بەرچاوی هۆگرانەوە.
داود حەسەن پوور نوێنەری فەرهەنگی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند خانووی کتێب و وێژەی ئێران بۆ یەکەم جار لە ژێرناوی ژووری نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو پێشانگایە بەشداری دەکات و جگە لە ژووری نیشتمانی، ژوورێکی تایبەت و سەربەخۆ لەلایەن گفتوگۆی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا کراوەتەوە و کتێبگەلێک بە بابەتی جیاوازی خستووەتە بەردەست هۆگران.
Your Comment