بەڵگەی ساختەکارییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەردەخرێت

گرووپی "چوارچێوەی هاواهەنگی گرووپە شیعەکان" ی عێراق لە دەرخستنی بەڵگەکانی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لەلای نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، گرووپی ناسراو بە چوارچێوەی هاواهەنگی گرووپە شیعەکانی عێراق ئەمرۆ ڕایگەیاند بەڵگەگەلێکی باوەڕپێکراومان لەبەردەستە کە نیشاندەری پێشێلکاری بەربڵاو لە ڕەتوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە و هەروەها دزینی پلان بۆ داڕێژراوی دەنگە ڕاستەکانی هەڵبژاردنەکانە.

لە بەیاننامەی چوارچێوەی هاواهەنگی هاتووە: لە کۆبوونەوەیەک کە ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی پلاسخارت بەڕێوە چوو، لەسەر کێشە و کەموکۆڕییە تەکنیکی و مافییەکان لە ڕەوتی ژماردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان باس کرا و ئێمە شرۆڤەیەکی چڕوپڕمان بە پێشکەش کردنی بەڵگەگەلێک کە نیشاندەری پێشێل کاری بەربڵاو لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ساختەکاری ئاشکرا لە ژماردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەیمان پێشکەش کرد.

ئێمە لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر درێژەی هەوڵەکان لە چوارچیوەی دەزگای دادوەری بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەموو گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە ئەو بابەتەوە لەسەری جەختمان کرد و ڕامانگەیاند بە پێی مادەکانی دەستوور درێژەی دەدەینە چالاکییەکانی خۆمان.

News Code 40026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =