پیشانگای بەرهەمەکانی خاتوونێکی هونەرمەندی بۆکانی لە هەولێر کرایەوە

پیشانگایەک لە بەرهەمەکانی وێنەکێشی "ڕۆژینا ئەحمەد پووری" هونەرمەندی بۆکانی لە هەولێر کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو پێشانگا لە ژێرناوی "بەرەو رووناکی" لە دوێنێ هەینی 21 ی خەزەڵوەرەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە پاڵپشتی وزارەتی ڕۆشنبیری و گەنجانی هەرێم و بە پێشوازی هونەرمەندان کرایەوە، کە تێێدا زیاتر لە 100 بەرهەمی وێنەکێشە و هەوڕگەری ئەو هونەرمەندە بۆکانییە نمایش کراوە. ئەو پێشانگا چەند ڕۆژ پێش لە سلێمانی کرایەوە و دوای هەولێریش بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە لە رانیە نمایش دەکرێت.

بۆ دووهەم ساڵی بەردەوامە کە پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی ئەعمەپووری لە هەرێم دەکرێتەوە. ساڵی ڕابردووش پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی ناوبراو لەژێرناوی پیشانگای داڕێژەری دێکۆراتیڤی مۆدێڕن لە شاری سلێمانی کرایەوە.

ڕۆژینا ئەحمەدپووری دەرچووی ڕشتەی گرافیک لە زانکۆی ورمێ و یەکێک لە هونەرمەندانی داهێنەری کوردستانە.

News Code 39958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =