8341 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 140 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8341 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 140 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 127 هەزار و 439 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 996 هەزار و 155 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 615 هەزار و 460 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha