AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٧ ١٢:١٣

ناوچەی هاویشتنی درۆنەکان بەرەو ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناسرایەوە

ناوچەی هاویشتنی درۆنەکان بەرەو ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناسرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە ناوچەی هاویشتنی درۆنەکان بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی بەغدا دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، سەعد مەعن بەرپرسی مێدیایی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە عێراقییەکان ناوچەی هاویشتنی درۆنەکان بەرەو شوێنی دانیشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناسراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد کە ناوچە هاویشتنەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی بەغدا بووە و لە ڕێگای 20 کیلۆمەتری و لە بەرزاییەکی کەم گەشتیان کردووە و هەر بۆیە لەلایەن ڕادارەکانەوە نەناسراونەتەوە.

هەروەها وتی کە 7 کەس لە پاسەوانەکان کازمی لە ئەو هێرشە بریندار بوون.

پێشتریش سەرچاوە ئەمنییەکان ڕاپۆرتیان دابوو کە لە رێگای وێنە سەتەلایتییەکانەوە ناوچەی هاویشتنی درۆنەکان ناسراوەتەوە.

News ID 39895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha