AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٦ ٠٨:٢٧

کۆنینە ناسی کورد ٥٠٠ بەرگ کتێبی پێشکەشی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە کرد

کۆنینە ناسی کورد ٥٠٠ بەرگ کتێبی پێشکەشی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە کرد

سەرپەرشتی بنکەی ئێرانناسی لقی کوردستان وتی: عەبدوڕەحمان وەهاب زادە کۆنینەناسی ناوداری کورد کتێبخانەی خۆی کە داگری ٥٠٠ بەرگ کتێب بوو، پێشکەشی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم زارعی لەم بارەوە وتی: ئەم کتێبخانە داگری ٥٠٠ بەرگ کتێب و گۆڤار لە بوارەکانی مێژوو، هونەر و کۆنینە ناسییە.

کۆنینە ناسی کورد ٥٠٠ بەرگ کتێبی پێشکەشی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە کرد

ئەو وتیشی: ئەم بەرهەمانە لە کتێبخانەی ئەم ڕێکخراوەدا لە بەردەستی لێکۆڵەران و خوێندکاران دایە.

ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە کتێبخانەی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە زیاتر لە ٣ هەزار بەرگ کتێبی تێدایە، ڕایگەیاند: کۆکردنەوەی بەڵگە و وێنە مێژووییەکانی پارێزگا، نووسینی زانستنامەی ناودارانی کوردستان و نووسینی وتاری زانستی لە بواری ئێرانناسی لە ڕیز کارەکانی ئەم ڕێکخراوە دایە.

ماموستا عەبدوڕەحمان وهاب زادە لە دایک بووی ١٣٢١ شاری سەردەشتە و زیاتر لە ٤ دەیە لە بواری کۆنینە ناسی هەوڵی داوە.

News ID 39870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha