بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە بایدن بە ئەردۆغان بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی سووریا نیشان نەداوە.
جێفری لە لە هەمان کاتدا جەختی کرد کە لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە سووریا هاوکاریی باش لە ئارادایە و ئەمریکا ئەگەری نییە لە هاوکاری خۆی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەست هەڵبگرێت.
هەندێک سەرچاوەی نزیک لە گرووپە دژبەرەکانی سووریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی لە کوردستانی سووریا لە سێشەممەوە لە شارەکانی ئێعزاز و تێل ئەبی دەست پێدەکات.
پێشتر بەرپرسێکی تورکیایی وتبووی کە ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیە تەل رەفعەت، کۆبانێ، مەنبەج و عەین عیساش دەگرێتەوە.
Your Comment