بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە دوایی دۆخی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: چوار خول لە گفتوگۆکان کراوە بەڵام پێوەندی لە نێوان دوو وڵاتەکە هیچ کات نەبچڕاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ڕێكکەوتنی سەرەتایی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کراوە و چاوەروانی یەکلا بوونەوەیانین.
ناوبراو سەبارەت بە کاتی کرانەوەی باڵوێزخانەکان لە دوو وڵاتەکەش وتی: هێشتا تا کاتی کرانەوەی باڵوێزخانەکان لە تاران و ڕیاز مەودایەکی زۆرمان ماوە.
Your Comment