9174 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 171 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 9174 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 171 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 125 هەزار و 223 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 860 هەزار و 844 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 416 هەزار و 691 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =