بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاجی مامۆستا مەلا قادر قادری لە قسەکانی نوێژی هەینی پاوە لەسەر بابەتی جێژنەکانی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د.خ) دوا و جەختی کرد: ئەگەر ئامانجی بەڕێوەبەرانی جێژنی لەدایک بوون بانگهێشتی خەڵک بۆ ئاسایش و یەکگرتوویی و پەیڕەوی کردنی سوننەتی ڕەسولوڵڵا بێت، کارێکی باشە.
ناوبراو درێژەی دا: بێ گومان کۆبوونەوەکانی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلامی کاریگەری هەبووە؛ لانیکەمی کاریگەرییەکان ئەوەیە کە شیعە و سوننە لە 40 ساڵێ ڕابردوو پێکەوە کێشەیەکیان نەبووە و ئەوە خۆی گەرەترین نیعمەت و ئەنجامە.
Your Comment