ئامادەین دانوستان بکەین/ ئێران هۆکاری یەکگروتوویی موسڵمانەکانە

سەید حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، ئێران بە هۆکاری یەکگرتوویی موسڵمانەکانی جیهان ناودەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا بە بۆنەی هاتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام وتەیەکی بڵاو کردەوە.

ئێران هۆکاری یەکگرتوویی موسڵمانانە

سەید حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان بە ئاماژە بە ناولێنانی حەوتەی یەکگرتووویی لە لایەن ئێرانەوە وتی: ئێران هۆکاری یەکگرتوویی موسڵمانانی جیهانە.

پێویستی بەرگری لە فەلەستین

هەروەها وتی هیچ مرۆڤێکی سەربەست ناتوانێ بڵێت کە دۆسیەی فەلەستین پەیوەندی بە ئەو نییە. ئەمڕۆ یەکێک لە گرینگترین ئامێرەکانی بەرخۆدان لە فەلەستینە و هەر کەس بە هەر تواناییەکی دارایی دەتوانێ یارمەتی دۆزی فەلەستین بدات.

ڕێگە نادین شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرسێت

هێزی بەرخۆدان بۆ بەرگری لە لوبنانە. ئێمە ڕێگە نادەین تێلاڤیڤ دەست بۆ ماڵ و سامانی گەلی ئێمە ببات. بەرخۆدان هەموو کات لە بەرانبەر تەماحی ڕژێمی زایۆنی وەستاوە و ڕێگە نادات کەس خاکی لوبنان داگیر بدات.

News Code 39693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =