بەڵگەیەک بۆ پیتاندنی شاراوەی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە بوونی نییە

ڕافائێل گەڕووسی وتی: بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی پیتاندنی شاراوەی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە لە بەردەستدا نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕووسیا ئەلیەوم، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەتۆمی ڕایگەیاند: بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی پیتاندنی شاراوەی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە لە بەردەستدا نییە.

ئەو وتی: من زانیارییەکم لەم بارەوە لە بەر دەستدا نییە. ئاژانس هەموو جیهازاتی پیتاندنی ئورانیوم لە لایەن ئێرانی لە ژێر چاودێری دایە.

گەڕووسی پێشتر ڕایگەیاندبوو چەند حەوتەی داهاتوو بۆ بووژانەوەی بەرجام چارەنووس سازە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند ئێران منی بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بانگهێشت کردووە بۆیە بەم زوانە سەردانی تاران دەکەم.

News Code 39692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =