ئەمریکا: ئەردۆغان درۆ دەکات

ئەمریکا قسەکانی ئەردۆغان کە پاگەندەی پێشنیاری ئەمریکا بۆ کڕینی ئێف 16 ی کردبوو، وەردۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێستا وەڵامی بە داخوازی تورکیا بۆ گەراندنەوەی پارەکەی نەداوەتەوە.

نێد پرایس لەکۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: وەزارەتی بەرگری هێشتا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بۆ چارەسەری کێشەکان سەبارەت بە ئێف 32 یە.

ناوبراو زەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان کە پاگەندەی کردبوو ئەمریکا پێشنیاری کڕینی ئێف 16 ی داوە، وتی: ئەمریکا هیچ جۆرە پێشنیارێکی دارایی لە وەڵام بە ئەنقەرە لەسەر گەڕاندنەوەی پارەکەی نەداوە.

پرایس هەروەها سەبارەت بە پرسی کڕینی سیستەمی ئێس 400 ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە وتی ئەو وڵاتە هەڵوێستێکی ڕوونی سەبارەت بە کڕینی ئەو سیستەمە هەیە و بەڕێوە بردنی یاسای CAATSA نیشانەی جیدی بوونی ئەو بابەتە بۆ ئەمریکایە.

News Code 39651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =