بەغدا کۆنترۆڵی لە سەر هەرێمی کوردستان نییە

جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە: کاتێ دەوڵەتی عێراق ناتوانێ دۆخەکە کۆنترۆڵ کات، ئەم ئیزنە بە ئێمە ئەدات کە بە کەڵک وەرگرتن لە جیهازاتی سەربازی و ئەمنیی بەرگری لە خاکی خۆمان بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەحیم پوور جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە بواری جوگرافیایەوە وڵاتێکی خاوەن دراوسێ زۆرە و لە گەڵ ٧ وڵاتدا دراوسێیەتی زەوینی و لە گەڵ ٨ وڵاتیشدا دراوسێیەتی دەریایی هەیە.

ئەو وتیشی: سەبارەت بە عێراق وەکوو دراوسێیەکی ئێران دەبێ سەرنج بدەینە ئەم خاڵە کە دەوڵەتی ناوەندی توانای پێویست بۆ کۆنترۆڵی ئەو وڵاتەی نییە و کردەوەیەکی کاریگەر لە لایەن ئەو دەوڵەتەوە نابینرێت کەواتە تەنیا ڕێگای چارەی ئێمە دانوستانی راستەوخۆ لە گەڵ گرووپەکان یان شەڕی چەکدارانە لە گەڵ ئەوانە.

ڕەحیم پوور داکۆکی کرد: هەرێمی کوردستان دۆخێکی یەکپارچەی نییە و دەوڵەتی ناوەندیش لەوێ دەسەڵاتی نییە. سەرنج دان بەو دۆخەی عێراق لەم ساڵانەی دوایدا تێپەڕاندووە، بۆمان دەریدەخات عێراق توانای ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ گرووپە چەکدارەکانی نییە بۆیە ئێمە خۆمان دەبێ دەست بە کار بین و بەرگری لە خاکی خۆمان بکەین.

ئەو ڕوونی کردەوە: کاتێ دەوڵەتی عێراق ناتوانێ دۆخەکە کۆنترۆڵ کات، ئەم ئیزنە بە ئێمە ئەدات کە بە کەڵک وەرگرتن لە جیهازاتی سەربازی و ئەمنیی بەرگری لە خاکی خۆمان بکەین.

News Code 39525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =