11256 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 222 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11256 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 222 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 122 هەزار و 592 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 702 هەزار و 890 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 217 هەزار و 999 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =