11625 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 233 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11625 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 233 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 122 هەزار و 12 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 674 هەزار و 83 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 169هەزار و 999 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha