بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەسپێکی دیدارەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان، لەگەڵ میشل عۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیداری کرد و لەسەر پرسە دوولایەنەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.
لە ئەو دیدارەدا سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند لە لوبنان چ خەڵک و چ بەرپرسان، ئیران بە دۆستی خۆیان دەزانن و ئێمە بەردەوام کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵی خۆمان هەست پێدەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی کردە سەر توانا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە تا لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی لوبنان بەشدارییەکی بەهێزی هەبێت و بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی هێزگەیی ئەو وڵاتە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئاستی باڵای جیهانی لە لوبنان چالاک بێت.
Your Comment