AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٢ ١٠:١٠

وەزارەتی بەرگری عێراق:

زیاتر لە 250 هەزار هێزی سەربازی، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن

زیاتر لە 250 هەزار هێزی سەربازی، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە 250 هەزار کەس لە هێزە سەربازییەکان بەرپرسیارێتی دابینی ئاسایشی دەنگدان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەیان لە ئەستۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، وەزارەتی بەرگری عێراق لە سەروبەندی بەریوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پیشوەختە ڕایگەیاند زیاتر لە 250 هەزار کەس لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە لە هەموو ناوەندەکانی دەنگدان جێگیر دەبن. ئەو وەزارەتخانی جەختی کردووە کە لە ڕەتوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیێندرێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە درێژەدا وتیشی: هەموو هێزە ئەمنییەکان لە حاڵی ئامادە باشیدان و یەکینەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هێزە تایبەتەکانیش لە ئامادەیی تەواودان.

News ID 39420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha