بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن یەزدانی لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان، چووە کێبڕکێی ڕکابەری ئەمریکی خۆی واتا تەیلۆر کە لە کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرانبەری شکستی هێنابوو، بەڵام ئەم جارە توانی بە ئەنجامی 6 بە 2 بەرانبەر سەربکەوێت و میدالیای زێڕ بباتەوە.
هەروەها لە یاریەکی دیکەدا ئەمیر حسێن زارع لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی کێشی 125 کیلۆگرام چووە ڕکابەری گنۆ پتریاشویلی گورجستانی و توانی بە ئەنجامی 9 بە 2 سەربکەوێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.
Your Comment