AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٢ ٠٩:٠٥

لە کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان؛

دوو زۆرانبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیهانیان بردەوە

دوو زۆرانبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیهانیان بردەوە

حەسەن یەزدانی و ئەمیر حسێن زارع زۆرانبازانی کێشەکانی 86 و 125 کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی کێبڕکێیەکانی جیهانی 2021 ی نوریژ بەرانبەر ڕکابەرەکانیان میدالیای زێڕیان بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن یەزدانی لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان، چووە کێبڕکێی ڕکابەری ئەمریکی خۆی واتا تەیلۆر کە لە کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرانبەری شکستی هێنابوو، بەڵام ئەم جارە توانی بە ئەنجامی 6 بە 2 بەرانبەر سەربکەوێت و میدالیای زێڕ بباتەوە.

هەروەها لە یاریەکی دیکەدا ئەمیر حسێن زارع لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی کێشی 125 کیلۆگرام چووە ڕکابەری گنۆ پتریاشویلی گورجستانی و توانی بە ئەنجامی 9 بە 2 سەربکەوێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.

دوو زۆرانبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیهانیان بردەوە

News ID 39418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha