AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٦ ١٥:٠٧

نوێنەری پارلەمانی عێراق:

کۆبوونەوەی هەولێر مردوو لە دایک بوو/عێراقییەکان پشتیوانی فەلەستینن

کۆبوونەوەی هەولێر مردوو لە دایک بوو/عێراقییەکان پشتیوانی فەلەستینن

نوێنەرێکی پارلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەی زایۆنیستی هەولێر مردوو لە دایک بوو، وتی: عێراقییەکان پشتیوانی فەلەستینن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەبدولخالق ئەلعەزاوی ئەندامی کۆمیسیونی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق وتی: کۆبوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی لە هەولێری هەرێمی کوردستان مردوو لە دایک بوو.

ئەو وتیشی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی شتێکی بێ بنەمایە و هەموو عێراقییەکان داوای وەرگرتنەوەی مافی پێشێل کراوی میلەتی فەلەستین دەکەن. عێراقییەکان لە میلەتی فەلەستین پشتیوانی دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە کۆبوونەوەی زایۆنیستی هەولێر ڕۆژی هەینی بەڕێوە چوو و کاردانەوەی زۆری لە کۆمەڵگای سیاسی عێراق بەدواوە بوو.

News Code 39343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha