بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 289 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 119 هەزار و 649 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 547 هەزار و 990 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا چوار ملیۆن و 966 هەزار و 98 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment