AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٣ ١١:٣٣

لە بواری مێژووی کوردەکان;

کتێبی "دیپلۆماسی کوردی لە ڕۆژانی ئاگر-خوێن-بارووت" بڵاو کرایەوە

کتێبی "دیپلۆماسی کوردی لە ڕۆژانی ئاگر-خوێن-بارووت"  بڵاو کرایەوە

کتێنی "دیپلۆاسی کورد لە ڕۆژانی ئاگر-خوێن-بارووت" لە نووسینی مامۆستا محمت بایراک نووسەری کورد، کە بەڵگەی مێژوویی زۆر گرینگی دیپلۆماسی کوردەکانی تێدایە، بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمت بایراک مێژوونووسی کورد، نووسراوە دیپلۆماتیکەکانی مێژووی کوردەکانی لە کتێبێکدا لەژێر ناوی "دیپلۆماسی کوردی لە ڕۆژانی ئاگر-خوێن-بارووت" بڵاو کردەوە.

مامۆستا محمت بایراک "نووسراوە دیپلۆماتیکەکان کە بە شێوەی داخوازی"ن کە لە ساڵی 1865 لە لایەن کومیتەی سەربەخۆیی ئەرمەنی کورد" ەوە درابوونە حکومەتی ئەستەنبۆڵ، برووشووری "کوشتوبڕی کوردستان" بڵاو کراو لەلایەن عوبدولڕەحمان بەدرخان لە ساڵی 1900، برووشووری چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئازادی کە لەلایەن ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئازادی کوردەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، و برووشووری دیپلۆماتیک لە دیاسپۆرا، هەموویانی لە ئەو کتێبە کۆ کردووەتەوە و بڵاوی کردووەتەوە.

ئەو کتێبە لە 50 مین ساڵرۆژی دەسپێکردن بە نووسەریی بایراک لەلایەن بڵاوگەی ئوزگەوە بڵاو کراوەتەوە.

News ID 39287

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha