AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١ ٠٩:٠٧

تەرمی دوو کۆڵبەرە کوژراوەکەی سنووری تورکیا ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

تەرمی دوو کۆڵبەرە کوژراوەکەی سنووری تورکیا ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

تەرمی دوو کۆڵبەرە ئێرانییەکە لە نێوان ئاپۆڕای خەڵکی و ئەندامانی هەدەپە نێردرایەوە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەکانی سۆزدار ئەحمەدی و عەلیشان ئەحمەدی، دوو کۆڵبەرە کوژراوەکەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، سەربەلەبەیانی دوێنێ بە چوونیان بۆ پزیشکی دادی حەککاری، تەرمی منداڵەکانی خۆیانیان وەرگرتەوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سەعید دەدە نوێنەری هەدەپە لقی حەککاری، بەرپرسانی هەدەپە لقی یوکسک ئۆوا و سەدان خەڵکی دیکەی ئەو ناوچە، لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە لە خاکی تورکیا بەشداریان کرد و تا دەروازەی سنووری یوکسک ڕەوانەیانیان کرد.

هەوالدەری بەینولنەهرەین هەروەها لە ڕادەست کردنەوەی 9 کۆڵبەرە دەستگیر کراوەکە واتا میکائیل، فەرزاد، دیار، ئاهین، گۆلدانی، زرۆ، کینیاس، بێهزاد و ئاقاجان حاتەمی بە ئێران هەواڵی دا.

News Code 39258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha