17433 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 286 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17433 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 286 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 118 هەزار و 191 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 477 هەزار و 229 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 846 هەزار و 771 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha