بارەگای گرووپە دژە شۆڕشەکان لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین

فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای باکووری ڕۆژاوای ئێران جێگیر لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: بە هەموو گرووپە دژە شۆڕشەکان ڕایدەگەیێنین کە هەر کەس ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە، بەرەوڕووی دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ئۆسانلوو پێش نیوەڕۆی سێشەممە بە ئاماژە بە ناسینەوەی تەواوی هەموو گرووپە دژە شۆرشەکان ڕایگەیاند: ئەگەر پێویست بێت، بنکەی ئەو گرووپانە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆکە هەندێک لە گرووپە دژە شۆڕشەکان لە نێو کۆمەڵانی گوندەوارەکان لە دراوسێیەتی ئێران خۆیان حەشار دەدەن و خەڵکی ناوچەکە دەکەنە قەڵغان کە ئەوە خۆی جووڵەیەکی دژە مرۆڤایەتییە.

سەردار سەرتیپ ئۆسانوو زیادی کرد: ئاسایشی ناوچەکە هێلی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێرانە و ئەمڕۆکە دوژمنانی ئەو سنوورە دان بە تواناییەکانی ئێران دەنێن.

News Code 39243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =