حزبوڵڵا بەرانبەر ئەمریکا سەرکەوت

نیۆیۆرک تایمز لە یادداشتێکدا ئاماژەی کردووەتە سەر سەرکەوتنی حزبوڵڵای لوبنان لە هاوردە کردنی سووتەمەنی و شکاندنی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە یادداشتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر هاوردنی سووتەمەنی لەلایەن حزبوڵڵاوە و وتی: حزبوڵڵای لوبنان توانی لە بەرانبەر ئەمریکا سەربکەوێت.

لە ئەو نووسراوەدا هاتووە: حزبوڵڵا دوای گواستنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن گاڵۆن گازوایل بۆ لوبنان لە رێگای سووریاوە، ڕزگارکەری نەتەوەیی ناونراوە؛ بەتایبەتی ئەوەی کە ڕووداوە دوای ئەوە ڕووی دا کە دەوڵەتی لوبنان و پشتیوانە ڕۆژاواییەکانی لە ئەو بوارە شکستیان هێنا و ئەو وڵاتە لەگەڵ خراپترین قەیرانی ئابووری و سیاسی لە مێژووی لوبنان بەرەوڕوو بووەوە.

بە وتەی نیۆیۆرک تایمز، ئەو کارە گەمارۆکانی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ کڕینی نەوتی ئێران پێشێل دەکات، بەڵام هێشتا نادیارە کە ئایا واشنتۆن کاردانەوی توندی بە ئەو کارە دەبێت یان نا.

News Code 39200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =