بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی پاڵپشتی لە بنەماڵەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری یاسین بولوت ئەندامی پەکەکە کە بۆ چارەسەری پزیشکی چووبووە سلێمانی، ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە تۆڵەی دەکەینەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: حکومەتی فاشیستی تورکیا کە زیاتر لە پءنج مانگە بەرانبەر بەرخۆدانی هێزەکانی پەکەکە نەیتوانیوە بگاتە هیچ ئەنجامێک و ڕۆژە بەڕۆژ شکستی قورستر دەهێنیت، ئەم جارە هەوڵ دەدات تا بە ئەنجامی هێرشە ناحەزەکانی بە دەستی هاوکارانی خۆی لە هەرێمی کوردستان بگاتە ئەنجام. لە نوێترین حاڵەتدا هەواڵ یاسین بولوت ئەندامی کومیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکەی لە هێرشێکدا کوشت.
پەکەکە وێڕای وێڕای ڕاگەیاندنی داخی خۆی بە بۆنەی کوژرانی بولوت لە هەڵمەتێکی تیرۆریستی لەلایەن میتەوە، پاگەندەی کردووە کە تۆڵەی خوێنی دەکەینەوە.
بۆچوونی ئێوە