روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی عێراق بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، وتی: گفتوگۆی باش لە تاران ئەنجام درا و لەسەر پرسی هاوکاری بازرگانی و ئابووری جەخت کرا

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دوولایەنە هەوڵ دەدەن کە ژمارەی زیاترکارانی ئەربەعین بەرز ببێتەوە، وتی: بۆ هاتوچۆی ئاسمانی ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە ئەنجام درا بەڵام ئەو هەڵوەشاندنەوە بەس بۆ هاتوچۆی ئاسمانییە، نەک زەوینی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران ئەوە تەحەمول ناکات کە سنوورەکانی لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە هەڕەشەی بکرێتە سەر. ئەو هەوڵە لە وەڵام بە هێرشە بەردەوامانەیە کە لەلایەن ئەو گرووپانەوە لە نزیکی سنوورەکانی ئێران و دژە کۆماری ئیسلامی ئۆپراسنیان ئەنجام داوە و چەندین کەس لە سنوورەوانەکانیان شەهید کردووە.
سەعید خەتیب زادە هەروەها وتیشی کە لە کۆبوونەوە فەرمییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی چەندین جار جەختمان لەسەری کردووە ئەوەیە کە گرووپە دژبەرەکانی ئێران نابێت لە خاکی عێراق کەڵکی خراپ وەربگرن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێران باوەشی بۆ کەسانێک کە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە داوێنی کۆماری ئیسلامی ئاوەڵایە. ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەوانەی کە دەخڵەتێن ئەوەیە کە نیشتمان شوێنێکی ئەمنترە بۆ ئەوان.

خەتیب زادە لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشدار لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای سەفەری تاجیکستان دەکات، وتی: ئەمە یەکەم سەفەری دەرەوەی ڕئیسییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە قەیرانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ڕایگەیاند: لەم دواییەدا لێژنەی باڵای ئەفغانستان لە وەزارەتی درەوە بە دیاری کردنی نوێنەری تایبەت پێک هاتووە.

News Code 39102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =