سەفەری گرۆسی بۆ تاران بە روانگەیەکی وردبینانە ترەوە

شەوی ڕابردوو بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی گەییشتە تاران تا وێڕای دیداری لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی نوێی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پرسەکانی نێوان ئێران و ئاژانس گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی لەم دواییەدا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی حوکامی ئاژانس، پاگەندەی کردبوو کە چاوەدێرییەکانی ئەو ئاژانسە لە ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بە شێوەی جیدی سنووردار کراوتەوە. هەندێک مێدیای ڕۆژاوایی پێش بینیان کردبوو کە لایەنە ڕۆژاواییەکان لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی حوکام بە ئامانجی توند کردنەوەی گوشارەکانی لەسەر ئێران هەوڵ دەدات بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران دەربکات. لە ئەو بارەوە چەند خاڵی گرینگ ئەبێ سەرەنجی پێبدرێت: یەکەم؛ ئێران و ئاژانس هاوکاری باشیان لە ئاستی جۆراوجۆر هەیە. گۆڕینەوەی لێژنەکانیش بە پێی زەروورەت لە کات و دۆخی جیاواز ئەنجام دراوە. بەم پێیە سەفەری ئێستای بەرپرسی گشتی ئاژانس بۆ تاران بە مەبەست یئەنجامی دانوستانی دوولایەنەکە پێش لە دەسپێکی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی حوکام ئەنجام دراوە و گومانی مێدیا ڕۆژاواییەکان لە سەر دەستووری کاری پادمانی سەفەری گرۆسی بۆ ئێران ڕاست نییە. دووهەم؛ چاوەڕوانی دەکرێت سەفەری گرۆسی بۆ تاران بەتایبەتی دوای ڕاپۆرتی نالەباری ئەو ببێتە هۆی لێکدانەوەی ئەرێنی تا بیانوویەک بۆ کەڵکوەرگرتنی پێچەوانەی سیاسی لایەنە ڕۆژاواییەکان نەمێنێت. سێهەم؛ ئاژانس ناتوانێت ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە چارنووسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نکۆڵی بکات، هەر بۆیە ئەبێ وشیاری لێکەوتەکانی ڕاپۆرتەکان و هەڵوێستەکانی بەرپرسانی بێت تا وێڕای پاراستنی ئابڕووی مافی و حیرفەیی خۆی لە بەدی هاتنی ئامانجەکانی ڕێککەوتن کاریگەر بێت.

News Code 39089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =