ئاڵای تاڵیبان لەسەر کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان هەڵکرا

مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاتی تاڵیبان، بە هەڵکردنی ئاڵای ئەو گرووپە لەسەر کۆشکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کابول، بە شێوەی فەرمی دەست بەکار بوونی حکومەتی نوێی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسوشەیتێد پرێس، هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا، ئەحمەد موتەقی، سەرۆکی لقی چەند مێدیایی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی تاڵیبان وتی کە ئاڵای ئەو گرووپە لەلایەن مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاتی تاڵیبان، لە ڕێوڕەسمێکی سادە لەسەر کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان هەڵکرا.

بەرەی پەنجشیر لە ئەفغانستان بە ڕێبەریی ئەحمەد مەسعوود کە خەریکی شەڕ لەگەل تاڵیبانە لە ویلایەتی پەنجشیر و ناوچە دەوروبەرییەکانی، بە وتنی ئەوەی کە کابینەی ناسێندراو لەلایەن تاڵیبانەوە ڕەوایی نییە ڕایگەیاند کە ئەو بەرە دوای ڕاوێژ لەگەل کەسایەتییە سیاسییەکان، پێکهاتەی حکومەتی ئینتقالی دیمۆکرات ڕادەگەیێنێت.

News Code 39082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =