زەهرا نیعمەتی نۆهەمین میداڵیای زێڕی پارئولەمپیکی ئێرانی وەرگرت

زەهرا نیعمەتی کەمانداری ئێران لە یارییەکانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ میداڵیای زێڕی بردەوە و بەم شێوە نۆهەمین میداڵیای زێڕی ئێران لە ئەم یارییانەی تۆمار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، زەهرا نیعمەتی لە کێبەرکێیەکانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ 2021، ڕیکابەری ئیتالیایی خۆی بەزاند و بوو بە قارەمان و میداڵیای زێڕی بردەوە. ئەمە سێهەمین میداڵیای زێڕی ناوبراو لە یارییەکانی پارئۆلەمپیکە.

بە سەرکەوتنی نیعمەتی لەم یارییانە، میداڵیای وەرزشوانە ئێرانییەکانی بەشداربوو لە پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ زیادی کرد و نۆهەمین میداڵیای زێڕی ئێران لە ئەم یارییانە تۆمار کرا.

News Code 38936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha