به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه ناتوانێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ فرۆشتنی فڕۆکه له لایه‌ن بوئینگ به ئێرانه‌وه قسه بکات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها له قسه کردن سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته تایبه‌ته‌کان له‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیایه دووری کرد و وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێکی تێدایه که مۆڵه‌ت ده‌دات به کۆمپانیاکان تاکوو هه‌موویان یه‌ک به یه‌ک داواکاری خۆیان بۆ بازارگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران پێشکه‌ش به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بکه‌ن و گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی مسافر کێشیش ته‌نیا به مه‌به‌ستی کاری بازه‌رگانی ئه‌نجام ده‌بێت.
سه‌رچاوه ڕۆژئاواییه‌کان دوێنێ سێ شه‌مه ڕایانگه‌یاند: فڕۆکه‌سازی بۆئینگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به فرۆشتنی زیاتر له ۱۰۰ جتی مسافرکێشی به ئێران له‌گه‌ڵ تاران به ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون و ئه‌مریکاش ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م بابه‌ته کێشه‌یه‌کی نییه.
Your Comment