بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: تۆماری جیهانی هەورامان دەستکەوتێکی گەورە بوو کە پێویستە بەرپرسان و کاربەدەستان بۆ پاراستنی ئەم دەستکەوتە بەرنامە دابڕێژن و پێکەوە هاوکاری بکەن.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرنامە داڕشتن بۆ گەشەی هەورامان دەبێ لە سێ بواری میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکان بێت، وتیشی: بۆ ناساندنی باشتری هەورامان لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بووجەی تایبەت تەرخان کراوە.
ناوبراو لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری لە هەورامانی تەخت هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان ئامادەین.
Your Comment