دانوستانەکانی ڤیەنا بە ڕای گشتی دەسەڵات دەچێتە پێشەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا بە ڕای گشتی دەسەڵات دەچێتە پێشەوە و ئەوەی کە لە دەستی وەزارەتی دەرەوە یان بنکەیەکی دیکەوە بێت، بڕیارێکە کە بەزوویی دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە کۆنگرەی بەغدا و سەفەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بەغدا وتی : سەفەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بەغدا سەفەرێکی سەرکەوتوو بوو و ڕەنگدانەوەی باشی هەبوو.

خەتیب زادە لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئێران تاڵەبان بە فەرمی دەناسێت؟ وتی: ئێمە لە پاڵ گەلی ئەفغانستان بووین و دەمێنین. لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەشدا ڕامانگەیاند کە گیان و ماڵ و نامووسی ئەفغانستان ئەبێ لەلایەن هەموو گرووپەکانەوە بپارێزرێت. ئێمە لە پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر لە ئەفغانستان پێشوازی دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا دۆسیەی دانوستانەکان بڕیارە هەر لە لایەن وەزارەتی دەرەوە شوێنگیری بکرێت؟ وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ گەییشتن بە دەقێکی نوێ نییە، دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ دڵنیایی لە بەڕێوەچوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن ئەمریکایە.

خەتیب زادە ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ژێرناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231 و بۆ ئێمە بسەلمێت، بەدڵنیاییەوە ئێرانیش دەگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

News Code 38891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =