تەوەرەکانی گفتوگۆی مەسعود بارزانی و ماکرۆن لە هەولێر

 ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢١ لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوا ڵی مێهر، لەو دیدارەدا بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی ماكرۆن سوپاسی گەل و وڵاتی فەڕەنسای كرد كە لە تێكشكاندنی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوون و، ئەوەی بە مێژوویەكی هاوبەشی شەرەفمەندانەی نێوان هەردوو گەل پێناسە كرد.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان خاوەنی فەرهەنگی پێكەوەژیانە و داعش نەیتوانی ئەو فەرهەنگە لە گەلی كوردستان بستێنێت و نەیتوانی لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا پێگە بۆ خۆی دروست بكات.

هەر لەو دیدارەدا ماكرۆن ڕایگەیاند كە "ویستم سەرۆك بارزانی ببینم بۆ دووپاتكردنەوەی ڕێز و دۆستایەتیی نێوان دوو گەل و بەردەوامبوونی پابەندیی فەڕەنسا بە شەڕی تیرۆریستانی داعش".

ئەوەشی خستەڕوو كە پێشمەرگە بوێرانە شەڕی كرد و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام و، ئەوە خۆیلەخۆیدا وانەیەكە كە یارمەتیدانی بیانی بە بێ بوونی جەنگاوەری بوێر لەسەر ئەرز سەرناكەوێت.

هەر پەیوەست بە هەڕەشەی تیرۆریستان بارزانی ئەوەشی بە سەرۆكی فەڕەنسا ڕاگەیاند كە هەڕەشەی تیرۆر هێشتا ماوە چونكە ئەو هۆكارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندڕۆیی هێشتا ماون.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا هیوایان خواست كە هەڵبژاردنەكانی عێراق ببێتە ئامرازێكی باش بۆ دروستبوونی گۆڕانكاری و پێشڤەچوون و بەدیهاتنی ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان.

بارودۆخی شنگال و كوردستان سوریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی كورد لە سووریا بە ماكرۆن گەیاند.

News Code 38885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =