بە پێی هەواڵی مێهر، هێرشی مووشەکی بۆ عەفرین کوژرانی 3 کەس و بریندار بوونی چەند کەسیتری بەدواوە بوو. تورکیا یەپەگەی بەرپرسی ئەم هێرشە زانیوە بەڵام یەپەگە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕەتی کردەوە.
لە هێرشی مووشەکی ڕۆژی پێشوو بۆ سەر عەفرین 3 شارۆمەند کە یەکیان منداڵ بوو، کوژران. هەندێ سەرچاوە شوێنی ئەم هێرشانەیان حەلەب ڕاگەیاندبوو بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا یەپەگە بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێت.
یەپەگە ئەمڕۆ بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: ئەم هێرشە هیچ پێوەندییەکی بە ئێمەوە نییە. گەرچی چەندین جار ڕامانگەیاندووە هێزی ئێمە لەم ناوچەدا نین، حکومەتی تورکیا هەمیشە ئێمە بە بەرپرسی ڕووداوەکانی ئەم ناوچە دەزانێت.
شیاوی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
Your Comment