مەترسیی زیادکردنی هێرشی داعش بۆ ژێرخانە وزەییەکان لە عێراق

دوو گۆڤاری پسپۆڕی نەوت سەبارەت بە لێکەوتەکانی زۆربوونەوەی هەڕەشەی داعش بۆ ژێرخانە نەوتییەکانی عێراق هۆشداریان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق، جگە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی خۆی بۆ سەر دەکەڵە نەوتییەکان، لە یەکێک لە گۆڕەپانە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیشدا تەقینەوەی دروست کرد.

گۆڤاری ئیراک ئۆیل لە ڕاپۆرتی خۆیدا هۆشداری داوە داعش دەیەوێ ژێرخانە نەوتییەکانی ئەو ناوچانە بکاتە ئامانجی هێرش کە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی لە سەری پێکەوە ڕێک نەکەوتوون.

ئەم گۆڤارە هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشانەی نەبوونی هاوکاری و هاواهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە لێک داوەتەوە.

گۆڤاری ئۆیل پرایسیش وێڕای ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆ ژێرخانە نەوتییەکانی کەرکووک، سەبارەت بە زۆربوونەوەی ئەم هێرشانە هۆشداری دا.

News Code 38705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha