AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٠ ٠٧:٥٥

هەواڵدەری تاسی ڕووسیا:

ئەمریکا ٩ بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا دامەزراندووە

ئەمریکا ٩ بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا دامەزراندووە

هەواڵدەری تاسی ڕووسیا نووسی: ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا ٩ بنکەی سەربازی دامەزراندووە کە ٤ بنکەیان لە نزیکی گۆڕەپانە نەوتییەکان دایە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی تاسی ڕووسیا سەبارەت بە بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە، نووسی: ئەمریکا لە خاکی سووریا ٩ بنکەی سەربازی دامەزراندووە کە ٤ بنکەیان لە نزیکی گۆڕەپانە نەوتییەکان و ئەوانی دیکەش لە حەسەکە دان.

ئەم هەواڵدەرییە بە گوێرەی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە واشینتۆن، ڕایگەیاندووە: بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا نایاساییە. باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا، ئەم وتانەی لە وڵامی تویتی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی دەربڕیوە کە وتبووی هێزە ئەمریکییەکان بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان لە سووریا دان.

هەواڵدەریی تاس هۆکاری مانەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریای زاڵ بوون بە سەر گۆڕەپانە نەوتییەکانی ئەم ناوچە ڕاگەیاندووە.

News ID 38620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha