وەڵامێکی توند بە هەرجۆرە جووڵەیەکی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەدەینەوە

فەرماندەی هەوافەزای سوپا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران وتی: بە هەر جۆرە جووڵەیەکی دوژمن وەڵامێک تەند دەدەینەوە و ئەوان ناتوانن هیچ غەڵەتێک بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرداری ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هەوافەزای سوپای پاسدارانی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر پاپۆڕی ئیسرائیلی لە دەریای عومان و هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە وتی: ئیران ئەزموونی خۆی داوە و پێویستی بە ئەزوومنێکی دیکە نییە. ئایا ئەوان دەیانەوێت ئێمە تاقی بکەنەوە؟

حاجی زادە ڕایگەیاند: ئێمەیان تاقی کردەوە و دەزانن لەگەڵ چ وەڵامێک بەرەوڕوو بوونەوە. ئێمە هەم هێزمان هەیە و هەم ورەی بەکارهێنانی هێزەکەمان هەیە.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران چ دەکەن؟ وتی: بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی توند دەدەینەوە و ئەوان ناتوانن هیچ غەڵەتێک بکەن.

News Code 38565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha